١٣ ئازار ٢٠٢٦ - ١٨:٢٤
Source: Mehrnews
خرۆشی ئێران بۆ ڕێپێوانی ڕۆژی قودس؛ بەڵێنێکی 47 ساڵە تەنانەت لە شەڕدا

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی قودسە و گەلی ئێران هاوکات لەگەڵ چواردەهەمین ڕۆژی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل هاتوونەتە سەرشەقام بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و قودس.

 22ی ڕەشەمەیە و ڕۆژی چواردەهەمی شەڕی سەپێندراوسی سەر ئێران، خەڵک لە گەرمەی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران وەک 47 ساڵی ڕابردوو دوایین هەینی ڕەمەزان هاتنە سەر شەقام بۆ پشتیوانی لە فەلەستین.

هاوکات لە سەرانسەری وڵات خەڵک هاتوونەتە سەرشەقامە سەرەکییەکانی وڵات .

بەشداربوانی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەنایەتەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە غەزە، شەڕی 12 ڕۆژە، پیلانی بەفرانباری ئەمساڵ و شەڕی سەپێندراوی ڕەمەزان دژی وڵاتی ئێرانیان ئیدانە کرد.
هەروەها خەڵک داوایان لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد وڵامی توند و پەشیمانکەرەوە بدەنەوە بە دوژمنان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha